عه‌لی حه‌مه ساڵح داوای پاداشتكردنی هه‌ڵسوڕاوێك له سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كات
خواكوڕك
یه‌كێك له‌و به‌ڵگانه‌ی ده‌ست خواكوڕك كه‌وتووه، نووسراوێكی عه‌لی حه‌مه ساڵحی ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستانه. له نوسراوه‌كه‌دا كه به‌ده‌ست نوسراوه‌ته‌وه، داوا له سه‌رۆكی په‌له‌مان كراوه هه‌ڵسوڕاوێكی بزووتنه‌وه‌كه‌یان به‌بڕی یه‌ك ملیۆن دینار پاداشت بكرێت. هۆكاری پاداشت كردنه‌كه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ چاڵاكبوونی ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌یان له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن.
له نوسراوه‌كه هاتووه
بۆ به‌رێز/ دكتۆر یوسف سه‌رۆكی په‌رله‌مان
سڵاو ریز/ هه‌ڵگری نوسراو (خاتون شنۆ كریم صالح) هه‌ڵسوڕاوێكی چاڵاكی بزووتنه‌كه‌مانه له‌كاتی هه‌ڵبژاردن، زۆر چاڵاكانه و چاونه‌ترسانه كاری كرد. داواكارم به (یه‌ك ملیۆن) دینار پاداشت بكرێت له حساباتی په‌رله‌مان
چاوه‌ڕێی هیمه‌تانین له‌گه‌ڵ رێزدا
واژۆ
علی حمه صالح
ئه‌ندامی په‌رله‌مان