په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌و دۆخی عه‌فرین تاوتوێده‌كات

 

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵامی داواكاری چه‌ند فراكسیۆنێك له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی تایبه‌ت به‌دۆخی عه‌فرین ده‌داته‌وه‌، سكرتێری په‌رله‌مانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مان دانیشتنی ئاسایی ده‌كات و بڕگه‌یه‌كی كارنامه‌كه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به‌ عه‌فرین.
(بێگه‌رد تاڵه‌بانی) سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند:” هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجام ده‌دات و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رنامه‌ی كار راده‌گه‌یه‌نرێت.

هه‌روه‌ها سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان ڕاشیگه‌یاند: “یه‌كێك له‌بڕگه‌كانی دانیشتنه‌كه‌، تایبه‌ت ده‌بێت به‌دۆخی عه‌فرین و ده‌رفه‌ت ده‌درێته‌ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان راپۆرتی خۆیان له‌سه‌ر رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی عه‌فرین پێشكه‌ش بكه‌ن”.

دوای هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین له‌ڕۆژئاوای كوردستان، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌جیاو هه‌ردوو فراكسۆنی گۆڕان و كۆمه‌ڵیش به‌یه‌كه‌وه‌ یاداشتێكیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد بۆئه‌وه‌ی دانیشتنێكی نائاسایی له‌سه‌ر دۆخی عه‌فرین بكرێت.

Back to top button