سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه
سبه‌ینێ 24ی 1ی 2018، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ش ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه ئاشكراده‌كات.
(هه‌ڵۆ پێنجوێنی) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند:” بڕیاره كاتژمێر 11ی سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 24ی1ی 2018 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له‌سلێمانی كۆببێته‌وه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی بووه‌و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیش له‌باره‌ی به‌ستنی كۆنگره‌وه ده‌بێت.