یه‌كێتی به‌ سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ كۆده‌بێته‌وه‌

ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، له‌ شاری سلێمانی كۆده‌بێته‌وه‌ و و رۆژی بەستنی گۆنگرە دیار ده‌كه‌ن.”

بڕیارە وایه‌ ئەمرۆ  چوار شه‌ممه‌ 24/1/2018 ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە سەرپەرشتی (كۆسرەت رەسوڵ عه‌لی) جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی كۆببێتەوە، مەبەستی كۆبوونەوەكەش بڕیاردانە لە دیاركردنی رۆژی بەستنی كۆنگرەی یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی له‌و پاشا گه‌ردانیه‌ رزگارییان ببێت و یه‌كێتی بكه‌وێته‌وه‌ سه‌ر پێی خۆی.”

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” یه‌كێتی به‌ده‌ست كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی نیوخۆیی و باڵ باڵێن و كێشه‌ی گه‌وره‌یی نێوخۆیی حزبه‌كه‌ ده‌ناڵێنێت و هیچ كه‌س بڕیار به‌ده‌ست و خاوه‌نی یه‌كیتی نیه‌ له‌ ئێستادا و هه‌ركه‌س و سه‌ركردایه‌تییه‌ك بۆ خۆی مه‌رجعیه‌تێكی دروستكردووه‌ و خۆی به‌ خاوه‌نی یه‌كیتی ده‌زانێت.

ئه‌وه‌ی ده‌زاندرێتیش له‌ پاش چەندین ھەوڵ و گفتوگۆ دوایین جار 4/11/2017، ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا مەكتەبی سیاسی حزبەكە ھەڵوەشێندرایەوە، لە دوای نەخۆشكەوتنی كۆسرەت رەسوڵ، تا ئێستا سەركردایەتی یەكێتی نەیتوانیووە كۆببێتەوە و ئه‌مڕۆش ده‌یانه‌وی ئه‌و كێشانه‌ یه‌كڵا بكه‌نه‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و هاوسەری مام جەلال، راگەیاندبوو کە رۆژی 7 ئاداری ساڵی 2018 رۆژی به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دەبێت، بەڵام دواتر چەند سەركردەیەكی یەكێتی، ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد كە ئەو قسەیە تەنھا پێشنیازە و بۆ دیاركردنی رۆژی كۆنگرە دەبێ ئەنجوومەنی سەركردایەتی بە ئامادەبوونی كۆسرەت رەسوڵ، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی كۆببێتەوە.

Back to top button