هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق دواخرا

ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانیی شیعه‌كان له‌ باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ له‌ عێراق رایده‌گه‌ێنێت.” كه‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بۆماوه‌ی شه‌ش مانگ دواده‌خرێت و سه‌رجه‌م كوتله‌كان له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕێكه‌وتنیان كردوه‌.”

(عامر خوزاعی) ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نیشتمانیی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌و باره‌وه‌ به‌میدیاكانی‌ عیراقی ڕاگه‌یاندوه‌.”سه‌رۆكی سه‌رجه‌م كوتله‌كان ڕێكه‌وتون له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك له‌ كه‌شێكی باستر ده‌نگدانه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ببه‌ن.”

ئه‌ندامه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعه‌كان ئه‌وه‌شی دركاندووه‌.” كه‌ له‌دانیشتنی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، به‌فه‌رمی ده‌نگ له‌سه‌ر دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌درێت.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ ڕه‌تكرده‌وه‌و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ له‌ڕۆژی‌ 12ی 5ی 2018 كرده‌وه‌.

Back to top button