ترامپ له‌ باره‌ی عفرین په‌یوه‌ندی به‌ر ئه‌ردۆگانه‌وه‌ ده‌كات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لەبارەی ھێرشكردنەسەر عەفرین، پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا ئەنجامده‌دات.”

ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز، لە زاری بەرپرسێكی باڵای ئیدارەی ترەمپ، رایگه‌یاندوه‌.” كه‌ بڕیارە ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24/1/2018 (دۆناڵد ترەمپ) سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان) سەرۆك كۆماری توركیا ئەنجامبدات، كە تێیدا بۆچوونی ئیدارەكە لەبارەی ئۆپەراسیۆنی عەفرین بە ئەردۆگان رادەگەیەنێت.

ئەو بەرپرسە كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت، ئەوەشی راگەیاندووە “بەرپرسانی توركیا ئاماژەی دژبەیەکیان خستووەتەڕوو لەبارەی قەبارەی ھێرشەکەیان دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە عەفرین کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پاڵپشتیان دەکات”.

به‌پێی زانیارییه‌كان.” ترامپ مه‌به‌ستیه‌تی به‌ ئه‌رۆدگان بڵێت كه‌ هێرشه‌كانیان سنوردار بكه‌ن.

له‌ رۆژی 20/1/2018 سوپای توركیا و میلیشیاكانی سوپای سووریای ئازاد، هێرشیان بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین و ناوچه‌كانی ده‌روروبه‌ری ده‌ستپێكردووه‌ و زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كیشه‌ بۆردوومان و بۆمبابارانكردنی ناوچه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌، بەپێی دوایین ئامار كە لەلایەن ھەسودەوە بڵاوكراونەتەوە، 17 كه‌سی سڤیل به‌هۆی ئه‌و بۆردوومانانه‌وه‌ شه‌هید بوون و 28 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

Back to top button