ئه‌گه‌ر تا ئێستا نه‌تزانیوه بیزانه بنێشت ده‌یان سودی نه‌زاندراوی هه‌یه

بنێشت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین جۆری هه‌یه و هه‌ریه‌كه و كه‌ڵكی خۆی هه‌یه بۆ مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ركه‌وتووه.” كه بنێشت چاره‌سه‌ری چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌كات.”
له نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌دا ئه‌وه ئاشكرا كراوه.” كه بنێشت جوین سودی زۆره بۆ شه‌ویلگه‌كان و ئه‌گه‌ر بنێشت بێ شه‌كر بێت ئه‌وه كۆمه‌ڵێك سودی ده‌بێت كه زیاتره له‌و بنێشتانه‌ی شه‌كریان تیادایه، له‌م راپۆرته‌تا گرنگترین سوده‌كانی بنێشت جوین روون ده‌كه‌ینه‌وه.
_بنێشت جوین ده‌بێته هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ.
_ئه‌و سودانه‌ی بنێشت هه‌یه‌تی نزیكه له‌و سوده‌كانی كافاین، بۆ ئه‌وه‌ش ئامۆژگاری ده‌كرێت پێش وه‌رزش كردن بنێشت بجورێت چونكه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر چالاك كردنی له‌ش.
_ده‌بێته هۆی به‌هێز كردنی ماسولكه‌كانی چه‌ناگه‌و شه‌ویلگه‌كان.
_ده‌بێته‌هۆی تێكشكاندنی ئه‌و ترشانه‌ی كه ده‌بنه هۆی كلۆر كردنی ددانه‌كان.
_ یارمه‌تی ده‌رده‌بێت بۆ خۆشكردنی بۆنی ده‌م.
_ سودبه‌خشه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی ره‌بۆ و كۆكه.
_بنێشت جوین به‌هۆكارێكی باش داده‌نرێت بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاره‌زووی خۆراك، به‌مه‌ش یارمه‌تی ده‌ر ده‌بێت بۆ دابه‌زاندنی كێش.
_ده‌بێته هۆی چالاك كردن و به‌هێز كردنی مێشك و هاوكار ده‌بێت تا چالا ترخوێن به‌مێشك بگات.