نابێت ئه‌م حه‌وت خۆڕاكه له ساردكه‌ره‌وه هه‌ڵبگیرێت زۆر مه‌ترسیداره
ئامێری ساردكه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ سوده زۆر و زه‌وه‌نده‌كانی بۆ هه‌ڵگرتنی خواردن و كه‌لوپه‌له خۆراكییه‌كان، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا نابێ هه‌ندیك خۆڕاك له سارد كه‌ره‌وه هه‌ڵبگیرێت له‌به‌ر هۆكاری ته‌ندروستی.”
ساردکەرەوە گرنگترین کەلوپەلی چێشتخانەیە و تێیدا خواردن و خواردنەوەکان هەڵدەگیرێت بەمەبەستی تێکنەچوون و خراپ نەبوونیان، بەڵام پێویستە بە ئاگابین و هەندێک جۆری خواردن لەناو ساردکەرەوەدا هەڵنەگرین، چونکە کارلێک ڕوودەدات و ژەهراوی بوون دروستدەبێت.”
*ئاوی گۆشت و مریشک نابێت بخرێتە ناو ساردکەرەوە ئەگەر هەوڵبدرێت هەڵنەگیرێت باشترە واتە بەیەک ژەم بخورێت یاخود هەڵگرتنی لەدەرەوەی ساردکەرەوە لە شوێنی ساردا.
*ئەگەر پیاز لەتکرابوو ئەوا هەرگیز لە نێو ساردکەرەوەدا هەڵیمەگرە، چونکە هەندیک کارلێک ڕوودەدات و دەبێتە هۆی ژەهراوی بوون.
*سیر یەکێکە لەو خواردنانەی نابێت لەناو ساردکەرەوەدا بێت جگە لەوەی کارلێک دەکات و دەبێتە هۆی ژەهراوی بوون، بۆنی نێو ساردکەرەوە و خواردنەکان تێکدەدات.
*ماسی ئامادەکراو ئەگەر هەڵگرت لەناو ساردکەرەوە هەوڵبدە ماوەکەی کەم بێت، چونکە کارلێک دەکات و تامی ماسیەکە دەگۆڕێت و سوودەکەی نامێنێت.
*پەتاتە پێویستە لەدەرەوەی ساردکەرەوە هەڵبگیرێت، چونکە ژینگە و هەوای ساردکەرەوە بۆ پاتەتە گونجاو نیە.
*مۆز خواردن یاخود میوەی نێو ساردکەرەوە نیە، تەنها پێویستی بە هەوایەیەکی ئاساییە لە ژورێک کە پلەی گەرمی ئاسای بێت.
*گەڵای سەوز وەک نەعنا و ڕیحان و زەعتەری سەوز، هەوڵبدە لەناو ساردکەرەوە هەڵنەگریت بەڵکو لە دەفرێکی تایبەتی سەوزەدا لەدەرەوە لە شوێنی فێنکدا دایبنێ.