مهسرور بارزانی: ئێمه لهگهڵ عێراقێك داین كه دهبێت سهرجهم بهندهكانی دهستوور جێبهجێ بكات به مادهی 140ی شهوه
ئەمرۆ چوارشهممه 24/1/2018 مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لهگهڵ باڵیۆزی ئۆسترالیا لە عێراق كۆبۆوه و له میانی كۆبوونهوهكهشی دا، جەختیان لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێم و ئۆسترالیا کردەوە و باڵیۆزی ئۆسترالی پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستانێکی پێشکەوتوو و یەکگرتوو دووپات کردەوە.
لە بارەی دانووستانەکانی هەولێر و بەغدا، باڵیۆزی ئۆسترالیا خۆشحاڵیی خۆی بۆ پێشکەوتنی دانوستانەکانی نێوان هەردوولا دەربڕی و پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ مافە دەستوریەکانی هەرێم دووپات کردەوە. هەروەها ناوبراو ئاواتی خواست کە هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەرێم بە سەرکەتوویی بەڕیوە بچن و ببن بە دەسپێکی قۆناغێکی نوێ بۆ چارەسەریی گشت کێشەکان.
ههر لهو چوارچێوهیهدا راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە ئەوە دا کە “پێویستە هەرچی زووتر هەوڵ بدرێت دۆخی عێراق بە جۆرێک ئاسایی بکرێتەوە کە گشت پێکهاتەکان هەست بە دڵنیایی بکەن و لە کەشێکی ئاساییدا بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن”. مەسروور بارزانی دووپاتی کردەوە کە، خواستی هەرێمی کوردستان جێبەجێ کردنی هەموو دەستوورە بە تایبەت مادەی 140″.
لە بارەی جەنگی دژەتیرۆرەوە راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم گوتوویهتی: “هێشتا هەڕەشەی تیرۆریستان لە ناوچەکەدا ماوە و هەرێمی کوردستانیش لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا لە ریشەکێشکردنی ئەم هەڕەشانە بەردەوام دەبێت”.