كۆسره‌ت ره‌سوڵ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌جێ هێشت
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دا، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیاری یه‌كێتی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ناكه‌ن، كۆسره‌ت ره‌سوڵیش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌جێ هێشت”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند”سەرەڕای ئەوەی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی، هۆڵی کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی حزبەکەی جێهێشتووە، کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتیی فوئاد مەعسووم بەردەوامە، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكورك كه‌وتووه”لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا کە بەپێی پەیڕەو و پرۆگرامی یەکێتی، پێویستە ھەموو ئەندامانی سەرکردایەتی، مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەڵبەندەکان بەشداری بکەن، ھەریەک لە مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، عومەر فەتاح و عیماد ئەحمەد، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بەشداریی کۆبوونەوەکەیان نەکردووە”.
شایانی باسه دوای نێوهری رۆژی چوارشه‌ممه، 24ی 1ی 2018، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ستی كرد به‌كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی كرد، ئامانج ئه‌م كۆبوونه‌وه پێشتر رایگه‌یاندبوو، دیاریکردنی کاتی کۆنگرە و چارسەرکردنی گرفتەکانی ناو یەکێتییە”.