واده‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی ئاشكرا ده‌بێت
پاش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی عه‌دنان موفتی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رایدهگهێنێت”سبه‌ینێ زانیاری زیاتر له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌و لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرکردایەتیش بڕیاردراوە سەرەتای مانگی 3 کۆنگرە ئەنجام بدرێت، هه‌روه‌ها راشی گه‌یاندووه”كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بووه به پرسه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و مەبدەئییەن، بریاروایه سەرەتای مانگی ئادار کۆنگرەی یەکێتی ئەنجام بدرێت”.
عه‌دنان موفتی له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا كه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئه‌نجامی دا له‌باره‌ی ئاماده نه‌بوونی مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی گوتیشی “نازانم بۆچی مەلا بەختیار و عومەر فەتاح و عیماد ئەحمەد نەهاتوونەتە کۆبوونەوە و ئاگاداری هۆکارەکەی نین، ڕەنگە بۆ ئەوە نەهاتبن کە بە ئازادی قسە بکرێت، نەوەک کەسێک ڕەخنەی لە هەڤاڵێک هەبووبێت و كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌رده‌وام ده‌بێت و سبه‌ینێ زانیاری زیاتر راده‌گه‌یه‌نین”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاری میدیایی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی گوتیشی” لە سلێمانی ئاماژەی بەوە کردبوو کە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ چوارشەممە 24/1/2018ی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیدا، چەند تەوەرێک باس دەکرێت کە گرنگترینیان بەلای یەکێتییەکانەوە یەکلاکردنەوەی پرسی کۆنگرەی حزبەکەیان دەبێت،ھەروەھا لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا یەکێتی گفتوگۆ لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و دیاریکردنی بابەتی دیاریکردنی کاندید بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکرێت.