سهرۆك بارزانی هۆكاری ئهنجامدانی ریفراندۆم ئاشكرا دهكات
ئهمرۆ له سهلاحهدین، سهرۆك بارزانی لهمیانی كۆبوونهوهی لهگهڵ فراكسیۆنی پارتی له پهرلهمانی عێراق رایدهگهێنێت”جەختی لە ڕەوایەتی و ئاشتیانە بوونی ڕیفراندۆم کردەوە کە مافێکی ئاسایی و یاسایی و دەستووری گەلی کوردستان بووە، ئاماژەیشی بەوەدا کە پێشێلکردنی دەستوور، تەوافوق، شەراکەت و نانبڕینی خەڵکی کوردستان بوو کە ھانی گەلی کوردستانی دا کە ڕیفراندۆم ئەنجام بدەن و ئەگەر دەستوور جێبەجێ کرابا ھەرگیز عێراق بەو ڕۆژەی ئێستا نەدەگەییشت”.
ئهمرۆ چوارشهممه، سهرۆك بارزانی لهمیانی كۆبوونهوهی لهگهڵ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پهرلهمانی عێراق کورتەیەکیان لەبارەی ڕەوشی سیاسیی عێراق، بابەتی ھەڵبژاردنەکان و ھاوکێشە سیاسییەکانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان خستەڕوو، ھەروەھا لەو کۆبوونەوەدا، ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕا و سەرنج و پێشنیاری خۆیان لەبارەی چۆنیەتی کارکردن و دانانی چوارچێوەی پێویست بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پێشھاتەکان و پەیوەندی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بۆ سەرۆک بارزانی باس کرد.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا، سەرۆک بارزانی گوتەیەکی پێشکەش کرد و تێدا ڕۆشنایی خستەسەر دوایین پێشھاتە سیاسییە ناوخۆیی، ھەرێمایەتی، دەولییەکان و ھەڵوێستی وڵاتانی ناوچە و جیھان لەمەڕ ھەرێمی کوردستان و وردەکاریی ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری شی کردەوە.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ پێشھاتەکان و پەیوەندی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان ئامۆژگاری و ڕێنوێنیی پێویستی بۆ ئەندامانی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خستەڕوو.