رووسیا و ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین گفتوگۆ ده‌كه‌ن

هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ” رووسیا و ئه‌مریكا”  ئۆپرسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین تاووتوێ ده‌كه‌ن”.

رێكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین و دۆخی ناوچه‌كه‌، تاووتوێ ده‌كه‌ن”.

ئۆپراسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ئه‌مرۆ 5مین رۆژی تێپه‌راند، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا توركیا به‌رده‌وام ده‌ورووبه‌ری عه‌فرین بۆردوومان ده‌كات و سوپای ئازادی سوریاش كه‌ به‌شداره‌ له‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ و نزك له‌ توركیایه‌ هێرش بۆ سه‌ر گونده‌كانی عه‌فرین ده‌كات”.

Back to top button