دووڕوویه‌كی مێژووی گۆڕان و كۆمه‌ڵ هه‌موو سنورێكی به‌زاند
هه‌ردوو حزب كه سێ مانگ ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له حكومه‌ت كشانه‌وه، له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندین لێدوانی هاوشێوه‌ی یه‌كتریان داوه، له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستان، رایانگه‌یاندووه، كه تاوه‌كو ناوی مردووان پاكنه‌كرێته‌وه، ئه‌وان ئاماده نین به‌شداری هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، به‌ڵام پێشتر رایانگه‌یاندووه وه له‌گه‌ڵ شیعه‌كانیش كاریان بۆ ئه‌وه كردووه هه‌ڵبژاردنی عێراق له‌كاتی خۆی دا به‌رێوه بچێت”.
پێشتر سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان و كۆمه‌ڵ، له‌په‌رله‌مانی عێراق، له‌باره‌ی یه‌ك هه‌ڵوێستیان له‌گه‌ڵ شیعه‌كان بۆ رێگری كردن له‌دواخستنی هه‌ڵبژاردن رایانگه‌یاندبوو كه ئه‌وان دژی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی عێراقن، ئه‌مه چونكه پێچه‌وانه ده‌ستوور و پرۆسه‌ی دیموكراسیه له عێراق، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان پێشتر رایانگه‌یاندبوو، به‌مه‌رج به‌شداری هه‌ڵبژاردن و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان داین، ئه‌ویش تاوه‌كو تۆماری ده‌نگده‌رانی پاك نه‌كرێته‌وه له مردووان، ئه‌وان ئاماده نین به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن”.
به‌ڵام كۆمسیۆنی باڵا سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، رایگه‌یاندووه، كه ئه‌و تۆماره ده‌نگده‌رانه‌ی كه ئێستا له عێراق و كوردستان هه‌یه، یه‌ك تۆماری ده‌نگده‌ره، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆماری ده‌نگده‌رانی له به‌غداوه هێناوه، واتا یه‌ك نوسخه‌یه، هیچ جیاوازی نیه”.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه ئه‌مه به‌گه‌مژه زانینی خه‌ڵك و دووڕووی مێژووی ئه‌و دوو حزبه‌یه كه هه‌موو سنورێكی ئه‌خلاقیان تێپه‌راندووه، چونكه تۆماری ده‌نگده‌رانی عێراق و كوردستان یه‌ك تۆماری ده‌نگده‌ره، خێره گۆڕان و كۆمه‌ڵ له عێراق دژی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی عێراقه و له كوردستان به‌مه‌رج به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كات؟! ئایا خه‌ڵك سیاسه‌تی ئه‌و دوو حزبه ده‌بینێت كه چه‌ند به‌گه‌مژه سه‌یری خه‌ڵك ده‌كه‌ن، خه‌ڵكی پێ چه‌واشه ده‌كه‌ن؟