پاڕێزگاری كه‌ركوك فه‌رمانی ڕوخاندنی بۆ 130 ماڵی كورد ده‌ركرد

 

به‌ پێی نوسراوێك كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ ،واژۆی ( راكان سه‌عید ) پارێزگاری نوێی كه‌ركوكی له‌سه‌ره‌ و ئاراسته‌ی بنكه‌ی پۆلیسی میقدادی له‌گه‌ره‌كێكی شاری كه‌ركوك كراوه‌ ، ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ مۆڵه‌ت دراوه‌ته‌ كوردانی نیشته‌جێی ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ماڵه‌كانیان چۆل بكه‌ن .

به‌ پێی زانیارییه‌كانی خواكوڕك ژماره‌ی ئه‌و ماڵانه‌ی كه‌ نیشه‌جێی ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه‌ن و بریاره‌كه‌ی ( راكان سعید ) پارێزگاری كه‌ركوك ده‌یانگرێته‌وه‌ (130) ماڵ ده‌بێت كه‌ هه‌موویان خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژارن و ماوه‌ی 20 ساڵه‌ نیشته‌جێن .

شایه‌نی ئاماژه‌ پێدانه‌ له‌ دوای ڕوداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ شاری كه‌ركوك ڕاده‌ستی هێزه‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی كرا ، ڕاكان سه‌عید پارێزگاری كه‌ركوك به‌ پالپشتی بریاره‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستی به‌ عه‌ره‌بكردنی ناوچه‌ كوردنشینه‌كان كردووه‌ .

 

Back to top button