كۆمەڵ داوایەكی گۆڕان ڕەت دەكاتەوە
كۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان داوایەكی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ درووستكردنی یەكلیستیی لە هەڵبژاردنەکانی هەرێم ڕەت دەكاتەوە.
کۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنهوهی گۆڕان و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لیستێکیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ناوچە جێناکۆکەکان ڕاگەیاندووە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان کۆمەڵ ڕەتی کردووەتەوە لەگەڵ گۆڕان بە یەک لیست بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکەن.
(سەلیم كۆیی) ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵ ڕایگهیاند: ״وەک کۆمەڵی ئیسلامی بۆیە ئەو داوایەی گۆڕانمان ڕەت کردووەتەوە بۆ هاوپەیمانێتی لە هەڵبژاردنەکانی کوردستان چونکە تا ئێستا ڕوون نییە هەڵبژاردنەکان چۆن بەڕێوە دەچن.״
ههروهها ئهو ئهندامهی ئهنجومهنی سهركردایهتی كۆمهڵ ڕاشیگهیاند :” تا یەکلایینەبوونەوەی کات و جۆری هەڵبژاردن بەوەی کراوە دەبێت یان داخراو؛ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵ بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر هاوپەیمانێتی نادات، پێشمان باشە ئەگەر هاوپەیمانێتی بکرێت ئەوا بە فراوانی بکرێت.״