خواكوڕك هۆكاری‌ راگرتنی‌ هێڵه‌كانی‌ ئه‌نته‌نێت له‌كه‌ركوك ئاشكرا ده‌كات

 

له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی حكومه‌تی عیراق، دادگای كه‌ركوك فه‌رمانی راگرتنی سێ هێڵی ئینته‌رنێت له‌و شاره‌ ده‌دات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست خواكوڕك كه‌وتووه‌، دادگای كه‌ركوك فه‌رمانیداوه‌ به‌ راگرتنی كاره‌كانی هێڵی ئینته‌رنێتی هه‌ریه‌ك له‌ تۆڕه‌كانی‌ (ئێرس لینك، تیشك نێت و فاست لینك) و داخستنی نوسینگه‌كانیان له‌ شاری كه‌ركوك.

زانیارییه‌كان له‌ فه‌رمانده‌یه‌كی‌ باڵای هێزی‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ عیراقه‌وه‌ به‌ خواكوڕك دراون و تێیدا هاتووه‌، “فه‌رمانه‌كه‌ی دادگا له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی‌ ده‌سته‌ی‌ تۆڕی‌ راگه‌یاندنی‌ عیراقه‌وه‌ دراوه‌، به‌بیانووی وه‌رنه‌گرتنی مۆڵه‌تی كاركردن له‌ به‌غدا.

له‌ زانیارییه‌كه‌دا هاتووه‌، حكومه‌تی عیراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ به‌ كاركردنی ئه‌و سێ كۆمپانیایه‌ی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له‌ كه‌ركوك نادات، تا ئه‌وكاته‌ی به‌ فه‌رمی مۆڵه‌تی كاركردن له‌ ده‌سته‌ی‌ تۆڕی‌ راگه‌یاندنی‌ عیراق وه‌رده‌گرن.

Back to top button