وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌چێته به‌غدا
(ئه‌نوه‌ر تاهیر) جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێَمانی ڕاگه‌یاند، “له‌لایه‌ن ڕێكخراوێكی كهنهدیهوه كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت له‌شاری به‌غدا ئه‌نجامده‌درێت كه تایبه‌ته به‌شێوازی لامه‌ركه‌زیه‌تی دارایی و ئیداریی له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق و هه‌رێمی كوردستان”.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاڕێزگای سلێمانی ڕاشیگه‌یاند :”ئه‌و وه‌فده‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هیچ جۆره گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقیه‌كان سه‌باره‌ت به‌كێشه‌كانی هه‌ولێرو به‌غدا ناكه‌ن به‌وپێیه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه پێویستده‌كات لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند كه حكومه‌تی هه‌رێمه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان بكات”.
ڕونیشیكرده‌وه، ئه‌و وه‌فده‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وه‌فدێكی پیشه‌ییه‌و ته‌نها بۆ به‌شداریكردن له‌و كۆنگره‌یه سه‌ردانی به‌غدای كردوه، بۆئه‌وه‌ی له‌داهاتودا بتوانرێت سود له‌په‌یڕه‌وكردنی سیستمی لامه‌ركه‌زیی وه‌ربگیرێت “.