پارتی لە عەفرین

یادسرێشمەیی

ناجۆری دۆخی سیاسی هەرێم و ڕەواجی سیاسەتی قۆلبادان و پەنجە شکاندنی یەکتری وای کردووە ئەگەر ڕیشەی حزبی پارتی چەند بە مێژووی نەتەوەیشتەوە چوبێتە خوار دەستی لێ نە پارێزرێت لە خزمەت بەرژەوەندی تەسکی حزبیان هەمیشە لە بۆسەی حیزفورسەتان بێت کە لەسەرخواستی ئێمەبێت یان نا بەشێک لە رەسمی سیاسەتی وڵات ئەوان تەواوی دەکەن.
ئێستا لەکوێی کوردستانی پارچەکراو قەزیەیەکی نەتەوەی کورد وجودی هەبێت پارتی لەسەر پارسەنگی نەتەوەیی ئۆتۆماتیکیەن وجودی بەدەر دەکەوێت، هەر بۆ نمونە لە هەر پرسیکی پەیوەست بە نیشتیمان و پیرۆزیەکانی تری وەک ئاڵاو نەتەوەو…. بەبێ پارتی پێناسەیان کورت دەهێنێت، ڕوونتر بلێین پارتی ناتوانرێت نە لەپرسەنەتەوەییەکان داببڕێندرێت، نەجیا دەکرێتەوە.

بە ئاگاداربوونمان لەمێژووی حەفتاو چەند ساڵەی پارتی لە زۆر وێستگە ئەو ڕاستیەمان بۆ ڕووندەبێتەوەکە لەهەر لایەکی کوردستانی بەشکراو زۆرداری زەقترکرابێتەوە، پارتی لەسەر پارسەنگی رەوتە نەتەوەییە کوردیەکانی ئامادەیی هەبووە هاوکاربووە، دوور نەڕۆین چونی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ لەژێر سەرکردایەتی جەنابی بارزانی.

ئەگەر لەچوارچێوەی هێڕشی زۆردارانەی تورکیا بۆسەر عەفرین لە هەلوێستی پارتی بڕووانین دەبینین چ لەسەر ئاستی سەرکردایەتی چ کاردو ئەندامانی هەلوێستی پارتی لێورێژە لە نەتەوە دۆستی و بەخەمەوەبوونی کورد لەهەر پارچەیەکی کوردستان، پێچەوانەی هەلوێستەکانی دیکەی وڵات کە بە دەبابە کەرکووکیان جێهێشت، بە کۆمێنت و مایک دەیانەوێت عەفرین ڕزگار بکەن.

Back to top button