نێچیرڤان بــــــــارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی چـــیان باسكردوه.؟
پاش كۆبونه‌وه‌ی دووه‌می نێوان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌سه‌ر كۆی پرسه كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند، ئه‌وه زانراوه كه كۆبوونه‌وه‌كه ده‌رئه‌نجامی باشی هه‌بووه.”
به‌پێی زانیارییه‌كان،لە کۆبوونەوەی سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی نەوت و کێشەکانی ئەو پرسە کراوە و بڕیاردراوە هه‌ردوو وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كودستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى هه‌نارده‌كردنى ئه‌و نه‌وته ئه‌نجام بده‌ن و بگه‌ن به ده‌رئه‌نجامێكی شیاو.
هه‌ر له‌و باره‌وه بەپێی ماڵپەڕی فه‌رمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، له كۆبوونه‌وه‌یەكى كورتدا كه (قوباد تاڵه‌بانى) جێگرى سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و شاندى یاوه‌رى به‌شدار بوون، دوایین پێشهاته‌كانى گفتوگۆى لیژنه‌كانى هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراقى فیدراڵ تاوتوێكران و جه‌خت له به‌رده‌وامیى كارى لیژنه‌كان به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرایه‌وه، هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا پابه‌ندیى خۆیان به دیالۆگ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق دووپاتكرده‌وه.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پرسى نه‌وت و كێشه‌كانی ئه‌م بواره كرا و بڕیاردرا هه‌ردوو وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق و وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كانى هه‌رێمى كودستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى هه‌نارده‌كردنى ئه‌و نه‌وته ئه‌نجام بده‌ن كه ماوه‌یه‌كه هه‌نارده‌كردنى راگیراوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌مباره‌وه بگه‌نه رێككه‌وتنێك.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” له په‌راوێزى به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهاندا، دوێنێ چوارشه‌ممه 24/1/2018 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له داڤۆس له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبووه‌وه.