ئه‌مڕۆ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نه‌گات به رێككه‌وتن ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی زیاتری هه‌یه
ئه‌مڕۆ بۆ جاری دووه‌م ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له سلێمانی كۆده‌بێته‌وه و له پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ نه‌گه‌یشتن به هیچ ئه‌نجامێك و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ ئه‌مڕؤ بڕیارێك بده‌ن له باره‌ی كێشه‌كانی یه‌كێتی و به‌ستنی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان.”
پاش ئه‌وه‌ی له رۆژی چوارشەممە 24/1/2018، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بە سەرپەرشتیی کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی بۆ دیاریکردنی رۆژی کۆنگرە، کۆبوونه‌وه و دواتر کۆسرەت رەسوڵ کۆبوونەوەکەی بەجێ هێشت به‌هۆی نه‌گه‌یشتن به هیچ رێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنێك، بڕیاره ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌كه ته‌واوو بكرێت و دوا بڕیار بدرێت له‌و باره‌وه.”
هه‌ر له‌و باره‌وه دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، (عەدنان موفتی) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی.” بە شێوەیەکی سەرەتایی رێککەوتوون لەسەر بەستنی کۆنگرەی چوارەم لە سەرەتای مانگی 3ـی ئەمساڵ و دوای راوێژکردنیش بەو سەرکردانەی ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوون، رۆژی پێنجشەممە دوا بڕیار دەدەن و رۆژی کۆنگرە دیاری دەکەن.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” یه‌كێتی به‌هۆی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی گه‌وره‌یی نێوخۆیی ده‌ناڵێنێت و له نێوخۆدا بوون به چه‌ند باڵێك و رۆژانه كێشه‌كانیان گه‌وره‌تر ده‌بن و ئه‌گه‌ر نه‌گه‌نه رێككه‌وتن ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی زیاتری هه‌یه.