بیرمه‌ندێكی جیهانی: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه له پردێ به‌رگری نه‌كردبا حه‌شد ئێستا له هه‌ولێر بوون
بیرمه‌ند و فه‌یله‌سووفی فه‌ره‌نسی، بێرنارد لیفی له باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌رك كه‌ركوك و عفرین رایدهگهێنێت.” كه نه‌وه‌كانی ئێمه شه‌رمه‌زار ده‌بن كاتێك سه‌یری مێژوو ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش بێده‌نگ بووینه به‌رامبه‌ر به‌و سته‌مه‌ی له كورد ده‌كرێت، دوێنێ له عێراق و ئه‌مڕۆش له سووریا.”
بێرنارد-هێنری لێڤی، بیرمه‌ند و فه‌یله‌سووفی فه‌ره‌نسی، له باره‌ی هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپایی عێراق بۆ سهركهركوك و هێرشه‌كانی ئێستایی سوپای تورك بۆ سه‌رك كوردستانیان له عفرین، رایدهگهێنێت.”كه پێشمه‌رگه به میلیشیا شیعه‌كان فرۆشرا و ئێستاش یه‌په‌گه به سوپای توركیا فرۆشرا.
لێڤی له باره‌ی هێرشه‌كانه‌وه زیاتر گوتی.” كه ئه‌و له‌و یارییه‌ی ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوای تێناگات كه له ناوچه‌كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، روونیشی كرده‌وه، نه‌وه‌كانی ئێمه شه‌رمه‌زار ده‌بن كاتێك سه‌یری مێژوو ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش بێده‌نگ بووینه به‌رامبه‌ر به‌و سته‌مه‌ی له كورد ده‌كرێت، دوێنێ له عێراق و ئه‌مڕۆش له سووریا.
فه‌یله‌سۆفه فه‌ڕه‌نسیه‌كه باسی له‌وه‌شكرد.” ئه‌ردۆگان چیدیكه خۆی به سه‌رۆكی توركیا نازانێت، به‌ڵكو وای داده‌نێت درێژكراوه سوڵتانه‌كانی عوسمانییه، به‌ڵام له‌وه‌ش سه‌ركه‌وتوو نابێت.
هه‌روه‌ها ناوبراو ئه‌وه‌شی گوت.” ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه ئازاكان له پردێ شه‌ڕێكی قاره‌مانانه‌یان نهكرادیه ئێستا میلیشیا شیعه‌كان له هه‌ولێر بوون, هه‌مان شت بۆ عه‌فرینیش راسته.