ریال مهدرید توشی دۆڕانێكی سهخت و كووشنده هات و ماڵئاوای كرد

لەمیانی یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانیەتی جامی شای ئیسپانیا هەردوو یانەی ریال مەدرید و لیگانێس رووبەرووی یەكتربوونەوە”.
لەیارییەكەدا یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی (2 – 1) دووچاری دۆراندن هات و لە پاڵەوانیەتییەكەش چووە دەرەوە، دوو گۆڵەكەی یانەی لیگانێس یاریزانان (خافێر ئیراسۆ و گابرێل ئابلیت) تۆماریانكرد ، گۆڵەكەی ریال مەدریدیش كەریم بنزیمە تۆماریكرد”.
بەم ئەنجامەش بەكۆی ئەنجامی هەردوو یاری (2 – 2) یانەی لیگانێس گەیشتە قۆناغی پێشكۆتایی ، چونكە لەنێو بێرنابیۆ توانیویەتی دوو گۆڵ تۆمار بكات”.
ئهگهریش ههیه پاش ئهم ئهنجامه.” زێدان لابدرێت له راهێنهری و بهشیك له یاریزانانیش بگۆڕدرێت.