چی رووده‌دات گه‌ر رۆژانه‌ كه‌ره‌وز بخۆیت و سوده‌كانی چین.؟

كەرەوز یەكێكە لە سەوزە بەسوودەكان بۆ تەندروستی و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەرەكان ، نوێترین توێژینەوە كە لەسەر ئەم سەوزەیە ئەنجامدراوە ئەوەی سەلماندوە كەرەوز چاو بەهێز دەكات و دەیپارێزێت.”

ئەگەر ڕۆژانە ئەم سەوزەیە بخۆیت ئەوە ئەم سوودانەی دەبێت بۆت.”

– ڕێگری دەكات لە دروست بوونی برین لە گەدەدا چونكە ئیسانۆلی تیادایە و ئەمەش گەدە لە ناوەوە لە دروست بونی برین دەپارێزێت.
– جەستە شێدار دەكاتەوە و پلەی گەرمای جەستە ڕێكدەخات.

– یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات ،  چونكە پارچەیەك لەم سەوزەیە بڕی 10 گەرمۆكە بە جەستە دەبەخشێت.

– ئاستی كۆلیسترۆڵی ناو خوێن دادەبەزێنێت و جگەر خاوێن دەكاتەوە و دەیپارێزێت.

– ئەم سەوزەیە چارەسەری هەوكردنی قۆلۆن و گەدە دەكات چونكە  كەرەوز دەوڵەمەندە بە پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەر.

 

Back to top button