تا ئێستا زانیوته‌ رۆژانه‌ خه‌یارێك بخۆیت چیت به‌سه‌ردێت.؟

ئەگەر دەتەوێت پارێزگاری لە تەندروستی خۆت بكەیت ئەوە ئەوەی لەسەرتە خواردنی خەیارێكە لە ڕۆژێكدا بۆ ئه‌وه‌ی زۆر به‌ ته‌ندروستانه‌ ژیان به‌سه‌ربه‌ری به‌بێ گرفت.”

ئەم سەوزەیە بڕێكی باش ئاو و ڤیتامین لەپێكهاتەیدا هەیە و شەش سوودی ئەم سەوزەیە واتلێدەكات ڕۆژانە خەیارێك بخۆیت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ جه‌سته‌یه‌كی رێك و جوانت هه‌بێ، كه‌ بریتین له‌:_

– ئەگەری توشبوون بەنەخۆشی شەكرە كەمدەكاتەوە بەهۆی ئەوەی ئاستی شەكر لە خوێندا دادەبەزێنێت .

-هەرسی گەدە ئاسان دەكات ، چونكە ئەنزیمەكانی “ئەبربیسین ” ی تیادایە ئەمە یارمەتی هەرسی ئەو خۆراكانە دەدات كە دەوڵەمەندن بە پرۆتین.

– %96 ی ئەم سەوزەیە لە ئاو پێكهاتوە ، ئەمەش جەستە شێدار دەكاتەوە ، بۆ ئەوەی جەستەت لە وشكبونەوە پارێزرراو بێت ڕۆژانە یەك خەیار بخۆ.

– ئەو ریشاڵانەی لە پێكهاتەی خەیاردا هەیە یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات ، ئەمەش یەكێكە لە سوودەكانی ئەم سەوزەیە بۆ ئەو كەسانەی ئارەزووی دابەزاندنی كێشیان دەكەن .

– لەناو خەیاردا بڕێكی باش لە ڤیتامین B . C هەیە .

-دەوڵەمەندە بەو پێكهاتانەی جەستەی مرۆڤ پێویستی پێیەتی وەك كالسیۆم و زینك و مەگنسیۆم و فسفۆڕ .

جگە لەم سوودە تەندروستیانەی ئەم سەوزەیە خەیار بۆ جوانكاری پێستیش بەسوودە ، دەكرێت بۆ چارەسەری پەڵەی ڕەشی ژێر چاوەكان بەكاربهێنرێت ، ئەویش بەبەكارهێنانی ئەم سەوزەیە وەك ماسك بۆ پێست كاتێك لەگەڵ هەنگوین و ئاردا تێكەڵاو بكرێت .

Back to top button