ئه‌مڕۆ…ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز كه‌ركوكی هه‌ژاند
ئه‌مڕۆ پینج شه‌ممه له شاری كه‌ركوك ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی له‌و باره‌وه رایگه‌یاند.” كه ته‌قینه‌وه‌كه له باشوری كه‌ركوك روویداوه.”
له‌و باره‌وه (لیوا سەعد مەعەن) گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویكردوەتەوە.” كه ئەمرۆ پێنج شەممە 25/1/2018 ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو لە جۆری كۆرۆلا مەزاری خزر ئەلیاسی كردوەتە ئامانج لەباشوری كەركوك تەقیوەتەوە، تا ئێستاش هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه دیار نیه و ناشزاندرێت زیانه‌كانی چین و هیچ ئاماژه‌یه‌كی به رووداوه‌كه و زیانه‌كانی زیاتر نه‌دا.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” له پاش خیانه‌ته گه‌وره‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر رۆژانه له كه‌ركوك ته‌قینه‌وه و دزی و ره‌شبگیری و ماڵ سوتاندن به‌رده‌وامی هه‌یه و كوردیش له خراپترین دۆخی خۆیدایه له‌و شاره به درێژایی مێژوو، به‌هۆی خیانه‌تی چه‌ند باڵیكی نێو یه‌كێتی كه له‌و شاره كردیان.