وهزارهتی دارایی له پێناو زیاتر هاوكاریكردنی هاووڵاتیان بڕیارێكی نوێی دهركرد
لە پێناو كەمكردنەوەی ڕۆتین و رێزگرتنی هاوڵاتیان و بەدواداچوونی گەندەڵی وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا به كاراكردنهوهی كارەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و پشكنینی دارایی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری .”
بە پێی گشتاندنی ژمارە 347 لە 25/1/2018 بە واژۆی رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڕیاردرا بە كاراكردنی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و پشكنینی دارایی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری.
لە گشاندنەكە هاتوە” بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ كار ئاسانی و كەمكردنەوەی رۆتین و رێزگرتنی هاوڵاتیان بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و پشكنینی دارایی وەزارەتی دارایی و ئابووری كاراكرایەوە، بە شێوەی لەناكاو پشكنین و چاودێری دارایی خۆیان ئەنجام دەدەن”.
هەروەها هەماهەنگی كردن لەگەڵ لایەنی پەیوەندار بۆ دواداچوون و چاودێری سامان و موڵكی گشتی لەگەڵ داواكاری گشتی، دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی دەسپاكی.
لە خاڵێكی تری گشتاندنەكە باس لەوەشكراوە كە پێویستە فەرمانگاكان ئاگاداری و هەماهەنگی بكەن بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بكەن لە كاتی بوونی هەر گەندەڵی و لادانی دارایی.
دەقی گشتاندنەكە: