بێ ئه‌وه‌ی بتوانن هیچ بریارێك بده‌ن جارێكی تر كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دواخرا

به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بریارێك بدرێت له‌باره‌ی كۆنگره‌ی یه‌كێتی، جارێكی تر كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ رۆژی شه‌ممه‌، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خۆی دواخست، چاودێرانی سیاسیش پێیان وایه‌، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و هێشتنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نه‌توانرێت كۆنگره‌ بكرێت، چونكه‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌و ئاسته‌ نیه‌، بریاری كۆبوونه‌وه‌ بدات”.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌”پاش کۆتایی ھاتنی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/1/2018، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، نەیتوانی بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر پرسە ھەنوکەیەکانی کۆنگرە و ھەڵبژاردن بدات کە دوو تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئەو حزبە بووە، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، بەھۆی نەگەیشتنیان بە ھیچ ئەنجامێک، بۆیە بڕیاری ئەوە دراوە کۆبوونەیەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی، بۆ ڕۆژی شەممەی ھەفتەی داھاتوو، دوا بخرێت.

پێشتر خواكوڕك ئاشكرا كردبوو كه‌ به‌هۆی ناكۆكی نێوان باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی له‌ئێستادا هیچ بریارێك له‌باره‌ی كۆنگره‌ یه‌كڵا نابێته‌وه‌ و چاودێرانی سیاسی هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێنه‌وه‌ كه‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی توانایی یه‌كڵاكردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی نیه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بدرێته‌ مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌وه‌ مه‌كته‌بی سیاسی بوێرتره‌، ده‌توانێت بریار بدات”.

Back to top button