بێرنارد-هێنری لێڤی: پێشمه‌رگه و یه‌په‌گه فرۆشران ” كه‌ركووك و عه‌فرین” یه‌ك سیناریۆن
بێرنارد-هێنری لێڤی بیرمه‌ند و فه‌یله‌سووفی فه‌ره‌نسی له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی كوردستان 24 رایگه‌یاند”پێشمه‌رگه به میلیشیا شیعه‌كان فرۆشرا و ئێستاش یه‌په‌گه به سوپای توركیا و ده‌شلێـ” ئه‌و له‌و یارییه‌ی ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوای تێناگات كه له ناوچه‌كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، روونیشی كرده‌وه، نه‌وه‌كانی ئێمه شه‌رمه‌زار ده‌بن كاتێك سه‌یری مێژوو ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش بێده‌نگ بووینه به‌رامبه‌ر به‌و سته‌مه‌ی له كورد ده‌كرێت، دوێنێ له عێراق و ئه‌مڕۆش له سووریا.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌ی دا لێڤی ده‌شلێـ” ئه‌و له‌و یارییه‌ی ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوای تێناگات كه له ناوچه‌كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، روونیشی كرده‌وه، نه‌وه‌كانی ئێمه شه‌رمه‌زار ده‌بن كاتێك سه‌یری مێژوو ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش بێده‌نگ بووینه به‌رامبه‌ر به‌و سته‌مه‌ی له كورد ده‌كرێت، دوێنێ له عێراق و ئه‌مڕۆش له سووریا.
ئاشكراشیكرد، ئه‌ردۆغان چیدیكه خۆی به سه‌رۆكی توركیا نازانێت، به‌ڵكو وای داده‌نێت درێژكراوه سوڵتانه‌كانی عوسمانییه، به‌ڵام له‌وه‌ش سه‌ركه‌وتوو نابێت، هاوكات ئاشكراشی كرد، ئه‌و فیلمه‌ی به‌ڵگه‌ییه‌ی له باره‌ی پێشمه‌رگه له نیویۆرك و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نمایشی كردووه، له واشنتن بۆ به‌رپرسه سه‌ربازییه باڵاكان نمایشی ده‌كات، ده‌شلێـ”ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت بزانێت هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات و نه‌وه‌ی داهاتووش شه‌رمه‌زارییان ده‌كات له‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به كورد كردوویانه، هه‌روه‌ها گوتی: “ئەگەر پیشمەرگە ئازاکان لە پردێ شەڕێکی قارەمانانەیان نەکرادیە ئێستا میلیشیا شیعەکان لە ھەولێر بوون, ھەمان شت بۆ عەفرینیش راستە”.
هێنری لێڤی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، کورد دۆستی کەمی ھەن، چیاکان ھاوڕێی ژمارەیەکی کوردن دووەم دۆستی کورد راى گشتی رۆژئاوايه و پێموایە حکومەت و سەرۆکی فەرەنسا دۆستێکی باشی کوردە و پێشوازییە گەرموگوڕەکەی سەرۆک ماکرۆن لە سەرۆک وەزیران نێچیرڤان بارزانی ھەنگاوێکی زۆر باشبوو.
ئه‌و بریمهنده فه‌رنسه له كۆتایی داگوتیشی:”کاتێک ئەمریکا و بەریتانیا و رووسیا کورد بفرۆشن بە میلیشیا ئێرانیيەکان و پیاوە شێتەکەی تورکیا فەرهنساش بەتەنیا ناتوانێت ھەموو شتێک بكا”.