توركیا هێرشی بۆ سه‌ر منبج ئه‌نجام دا
ئاژانسه رووسیه‌كان ئاشكرایان كردووه كه فرۆكه‌كانی توركیا بۆردوومانی ناوچه‌ی منبجیان كردووه، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه پێگه‌ی كه‌ناڵی “روسیا الیوم” له‌زاری چالاكوانه كورد و سوورییه‌كان رایگه‌یاندووه “هێزه ئاسمانییه‌كانی توركیا، له گونده‌واری شاری منبج، پێگه‌ی ھێزه كوردییه‌كانیان كردووه‌ته ئامانج و هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان توركیا له منبج بۆردوومانی سوریان دیموكراتی كردووه”.
ئاژانسه رووسیه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه،به‌گوێره‌ی زانیاری چالاكوانان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، توركیا پێگه‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی”ـیان له ده‌وروبه‌ری گوندی ئوم جه‌لوود له گونده‌واری رۆژئاوای منبج بۆمبا‌باران كردووه. به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌واڵێك له‌باره‌ی زیانه‌كان نییه و هیچ لێدوانێكی فه‌رمیش له‌باره‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كه‌وه نه‌دراوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه بێت، ئه‌و بۆمبتابارانه پاش چه‌ند كاتژمێرێك بووه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا. له‌و په‌یوه‌ندییه‌شدا تره‌مپ هۆشداریی به ئه‌نقه‌ره دابوو كه په‌ره به گرژییه‌كان نه‌دات له باكووری سووریا و نه‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ به‌ریه‌ككه‌وتنی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره، چونكه هێزه‌كانی ئه‌مریكا منبجیان كردووه‌ته یه‌كێك له بنكه‌كانی خۆیان به‌ڵام توركیا ئه‌مرۆ بۆردوومانی منبجی كرد”.