پارتی پەیامێك ئاراستەی یەكێتیی دەكات
پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بەپۆستی سەرۆكی پەرلەمان پەیامێك ئاراستەی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان دەكات و بەپێویستی دەزانێت، یەكێتیی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان وەربگرێت، پەرلەمانتارێكی پارتیش ڕایدەگەیەنێت، “یەكێتیی و پارتی دەبێت حكومەتی زۆرینە پێكبێنن”.
(فەرحان جەوهەر) پەرلەمانتاری پارتی لەپەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند: “بەهۆی ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردسان دوادەكەوێت، دەبێت یەكێتیی و پارتی بیر لەپێكهێنانی حكومەتی زۆرینە بكەنەوەو هەرچی زوە پێكیبهێنن، چونكە ئەگەر ئەوە نەكەن پەرلەمانیش پەكدەخرێت”.
سەبارەت بەپەیكەری حكومەت و بچوكردنەوەی (فهحان جهوههر) ڕاشیگهیاند:”بچوكردنەوەی پێكهاتەو پەیكەری حكومەت تائێستا تەنها قسەیەو نەبۆتە كردار، هیچ هەنگاوێكی كرداریش نەنراوە تا لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندبكرێت”.
ئەو پەرلەمانتارە ڕونیكردەوە، “دەبێت یەكێتیی پۆستی پەرلەمان وەربگرێت، چونكە تەنها پارتی و یەكێتیی لەحكومەتدان، بەو هۆیەش كە پارتی پۆستی سەرۆكی حكومەتی لایە، دەبێت پۆستی سەرۆكی پەرلەمان یەكێتیی وەریبگرێت”.
ئەوەشی وت:”بۆ كۆبونەوەی داهاتوی پەرلەمان ئێمە ناچارین پڕكردنەوەی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بخەینە بەرنامەی كارەوەو دەنگیشی لەسەربدرێت، چونكە كات درەنگەو ئەگەر ئەوەنەكرێت كارەكانی پەرلەمان دەوەستێت، دەبێت پارتی و یەكێتیی بەپێكهێنانی حكومەتی زۆرینە ئەو پۆستانەی ئەو لایەنانەی لەحكومەت كشاونەتەوە پڕبكەنەوەو كشانەوەیان پەسەندبكرێت”.