گۆڕان: ده‌توانین به هه‌فته‌یه‌ك كوردستان بكه‌ینه سوریا
له لێدوانێكی دا بۆ رادیۆی نه‌وای سه‌ر به دهزكای زانیاری یه‌كێتی، هۆشیار عه‌بدولڵا ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان ده‌لێـ”دەتوانن و زۆر ئاسانیشە لە ماوەی هەفتەیەكدا كوردستان بكەن بە سوریا”.
له 17ی شوباته‌وه، تاوه‌كو ئێستا گۆڕان زیاتر له 5 جار خۆپێشاندانی كردووه و هێرشی كردۆته سه‌ر باره‌گاكانی پارتی له سنوری پارێزگای سلێمانی و چه‌ندین جار باره‌گای پارتی له‌و سنوره دا سوتاندووه، به‌ڵام هیچ كات ئه‌م خۆپێشاندان و پشێویانه‌ی كه له‌سلێمانی روویداوه گۆڕان سه‌ركردایه‌تی كردووه، نه‌یتوانیوه سنوری ئه‌و پارێزگایه تێپه‌رێنێت بۆ ناو شاری هه‌ولێر”.
له‌پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش جارێكی تر گۆڕان و كۆمه‌ڵ و حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و به‌شێكیش له‌یه‌كێتیش هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای حزبی و حكومیه‌كان به‌ڵام جارێكی تریش نه‌یتوانی سنوری پارێزگا و زۆنی سه‌وز تێپه‌رێنێت، له كۆیه شكه‌ستی هێناو، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندان گه‌نج له‌و خۆپێشاندان و هێرشانه دا گیانی خۆیان له‌ده‌ست دا”.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه ئه‌م هه‌ره‌شه‌یه‌ی كه هۆشیار عه‌بدولڵا ده‌یكات، له‌سنوری پارێزگای سلێمانیه، چونكه هه‌موو كه‌س ده‌زانێت سنوری ئه‌و زۆنه تێناپه‌رێنێت، ده‌كرێت راسته‌وخۆ له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بێت”.