یەكیتی بۆ 19 بەرپرسی خۆی هەشت ملیار و دووسەد و هەست ملیۆن دینار لەبووجەی گشتی بردوو

خواكوڕك
بەگوێرەی بەڵگەنامەیەك كە دەستی خواكوڕك كەوتووە، یەكێتی 19 ئەندانی سەركردایەتی و بەرپرسی یەكێتی لە ساڵی 2010 تاوەكو ئێستا بە پلەی وەزیری خانەنشین كردووە، ئەوە لەكاتێكدایە كە هیچ یەكێك لەوانە رۆژێك كورسی وەزیریان نەبووە لە هیچ كابینەیەكی حكومەت،

بەپێی زانیاریەكان مانگانە مووچەی هەر وەزیرێك 6 ملیۆن دینارە و لەكۆی ئەو ساڵانەی كە ئەو مووچەیان وەرگرتووە ( 8,208,000,000) هەشت ملیار و دووسەد و هەشت ملیۆن دینار بووە كە لە بووجە و مووچەی خەڵكی كوردستانیان بردووە.

وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە، بریاری جێبەجێ كردنی ئەو مووچەیە، لە 11ی 11ی 2010 جێبەجێ كراوە، كە مانگانە 6 ملیۆن دینار مووچەیان وەرگرتووە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە یەكێتی و ئەو كەسانەی كە ناویان لەو لیستە هاتووە، بەردەوام لەسەر كەناڵەكانی راگەیاندن خۆیان بە ریفۆرمخواز و دژە گەندەڵ وێنا كردووە بۆ خەلكی كوردستان و دیارترین كەسیش كە لەناو ئەو لیستەدان، بێگەرد تاڵەبانی و بلێسە جەبار فەرمان و هەرێم كەماڵ ئاغا و كۆمەڵێك بەرپرسی تری یەكێتی بوونە.

3242345435345455645654
بەلگەنامە ….19 بەرپرسی یەكێتی كە بەپلەی وەزیری خانەنیشینن
Back to top button