له زاری زێدانهوه بزانن له ریال مهدرید دهڕوات یان دهمێنێتهوه
دوای بڵاوبوونهوهی دەستلەركێشانەوەی زێنەدین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریال مەدرید بەهۆی دەرچوونیان لە جامی شای ئیسپانیا، سهرجهم ئهو هەواڵانه رەتدەكرێنەوە و بەردەوامبوونی زیزۆ لە مەدرید دووپات دەكرێتەوە”.
زێدان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كوتی.” لەراستیدا ئەنجامەكە دادگەرانەبوو ، تیپی ركابەر ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد ، ئێمەش بە پێچەوانەوە، وه من بەرپرسیارم لەو شكستە ، هەست بە دڵتەنگی دەكەم بەڵام بەردەوام دەم بۆ ئەوەی بتوانین لاپەرەیەكی نوێ هەڵبدەینەوە”.
لەبارەی مانەوەی لە مەدرید زیزۆ گوتی.” بەڵێ كار بۆ ئەوە دەكەین لەیاری بەرامبەر ڤاڵانسیا ئەنجامێكی باش تۆمار بكەین و ئەو شكستە لەیاد بكەین”.