قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر: هه‌ركه‌سێك غازی ماڵان گران بفرۆشێت سزاده‌درێت
قایمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر له باره‌ی گرانبوونی نرخی غازی ماڵان روونكردنه‌وه ده‌دات و رایدهگهێنێت.” كه كێشه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی غازی ماڵان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه چه‌ند رۆژێك غاز له پاڵاوگه‌ی چه‌مچه‌ماڵه‌وه وه‌ك پێویست نایه‌ت بۆ هه‌ولێر، هۆشداریش ده‌دات هه‌ركه‌سێك غاز به گران بفرۆشێت سزاده‌درێت.”
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه، قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر له باره‌ی گرانبوونی غاز رایدهگهێنێت.” كه کێشەی کەمی غاز لە ھەولێر چارەسەرکراوە و ھیچ گرانبوونێکیش لە نرخی غازدا رووینەداوە، نرخی یەک بتڵ غاز بە (۷٥٠٠) حەوت ھەزار و پێنج سەد دینارە، ئەو نرخەش حکومەت دیاریکردوە”.
قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووه.” بۆ ماوەی دوو رۆژ غاز لەشاری ھەولێردا کەمببوەوە، ھۆکاری ئەو کەمبونەوەیەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ھیچ بڕەغازێکی شل کە سەرچاوەکەی قەزای چەمچەماڵە، نه‌هاتووه بۆشاری ھەولێر.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، ھۆکارێکی دیکەی کەبوونەوەی غاز لەبازاڕەکاندا ئەو شەپۆلە سەرمایە بووە کە رووی لەشاری ھەولێر کردووە، بەھۆی دابەشنەکردنی نەوتی سپی و کەمی کارەبا، ھاووڵاتیان غازیان وەک ئامڕازی گەرمکەرەوە بەکارھێناوە.
له كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هۆشداریش دراوه‌ته ئه‌و كه‌سانه‌ی غاز به نرخی گرانتر له حكومه‌ت ده‌فرۆشن، گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م كاره به‌رده‌وام بن سزای یاسایی و ماددیی ده‌درێن.