پیاز ده‌رمانی شه‌كره‌ و شێرپه‌نجه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ده‌یان سودی تر

یەکێک لە خواردنە تەندروستە سوودبەخشەکان خواردنی پیازە، هەرچەندە لەکاتی پاککردنیدا دەمان گریەنێت بەڵام سوودەکانی هێندە زۆرە هەرچەندە گرنگی بە خواردنی بدەیت کەمە، چونکە دژی نەخۆشیە مەترسیدارەکان دەجەنگێت و کاریگەریەکەی خێرایە.”

سوودەکانی خواردنی پیاز بۆ تەندروستی مرۆڤ بریتین له‌:-

 

-پیاز پێش کوڵان یارمەتی دروستبوونی کۆلیسترولی (HDL ) دەدات که پێکهاتووە لە کۆلیسترۆڵێکی بەسوود، بەم شێوەیەش دڵت به شێوەیەکی تەندروست دەمێنێتەوە.

-خواردنی پیاز هۆکارێکە بۆ ڕاگرتنی شەکری خوێن لەلەشدا، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی تووشبووی نەخۆشی شەکرەن.

-پیاز دەبێتە هۆی پاککردنەوەی لەش لە ژەهراوی بوون و ماددەی زیانبەخش.

-بەهۆی بلورێکی ڕەنگی زەردی لە پیازدا، بەرگری لەش دژی نەخۆشی شێرپەنجە زیاد دەکات.

-گیراوەی پیاز چارەسەرێکی باشه بۆ شوێنی ئازار و سوتانەوە و هەستیاری پێست ناهێڵێت.

-پیاز رێگری دەکات له مەترسەکانی گەشەکردنی برینی ناوسک.

-بوونی ماددەیەکی کیمیایی لە پیازدا هۆکارێکە بۆ ڕێکخستنی ڤیتامین سی لەلەشدا، ئەمەش هۆیەکە بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش دژی هەموو نەخۆشیەکان.

 

Back to top button