گۆڤاری foreign police: ئەمریکا دەست بەرداری کورد نابێ.

 
گۆڤاری فۆڕین پۆڵیسی لە شیکارێکیدا بە ناونیشانی چۆن جەنگی نێوان تورکیاو کوردانی سوریا دەوەستێت،چەندین پرسی گرنگی وروژاندوە تایبەت بە چۆنیەتی کۆتایی هێنان بە هێرش و پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی عەفرین،گۆڤارەکە ترسی تورکیای لە دروست بوونی دەوڵەتی کوردستان خستۆتە ڕوو کە هۆکارێکی گەورەی هێرشی تورکیایە بۆ سەر هەرێمەکە،هاوکات ترسی هەیمەنەی ئێرانیشی لە سوریا خستۆتە ڕوو.
 
تایبەت بە هاوپەیمانێتی نێوان تورکیاو ئەمریکا لە لایەک و کورد و ئەمریکا لە لاکەی دیکە،گۆڤارەکە باس لەوە دەکات کوردەکان ڕۆڵی گەورەیان دژیی داعش بینیوەو هاوپەیمانی گرنگی ئەمریکان و دەست بەرداریشیان نابێت،بەڵکو واشنتن لە هەوڵی لێک نزیک کردنەوەو گفتوگۆی ڕاستەوخۆی نێوان کورد و تورکیایە.
 
تایبەت بە ئایندەی سوریا ڕۆژنامەکە ئاماژەی بە یەکپارچەیی خاک و لادانی ئەسەد و کەمکردنەوەی ڕۆڵی ئێران کردۆتەوە.
Back to top button