ترەمپ:ئەگەر فەڵەستین ئاشتی ناوێت ئێمەش پشتیان لێدەکەین

 
دۆناڵد ترەمپ لە هاوشانی بنیامین ناتانیاهۆ لە داڤۆس،جارێکی تر داوای دانیشتنی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینی کردو نیگەرانی خۆی لە کاردانەوەکانی فەڵەستین بەرامبەر بڕیاری ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل نەشاردەوە.
 
ترەمپ ئاماژەیدا بە بڕینی هاوکاریەکانی وڵاتەکەی بۆ فەڵەستین و وتی ناکرێت هاوکاریتان بکەین و ئێوە دیداری جێگڕی سەرۆکی ئەمریکا ڕەتبکەنەوە.
 
هاوکات ترەمپ داوای دیالۆگ و ئاشتی لە فەڵەستین کردوو وتی تا نەچنە سەر مێزی گفتوگۆ کێشەکان چاڕەسەر نابن و ئەمریکاش هاوکاریتان ناکات،هاوکات سەبارەت بە لێدوانە توندەکانی مەحموود عەباس لەو ڕووەوە ترەمپ وتی ووتەکانیم نەخوێندوەتەوەو خۆشحاڵیشم کە گوێشم لێی نەبووە.
Back to top button