بزووتنهوهی ئیسلامی: دهنگهكانمان بۆ یهكگرتووی ئیسلامیه و كۆمهڵی ئیسلامیشمان خۆش ئهوێ
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان له بارهی رێككهوتنی حزبهكهیان لهگهڵ یهكگرتووی ئیسلامی روونكردنهوه دهدات و رایدهگهێنێت.” ڕێككەوتنەكە لەدژی هیچ كەس و لایەنێك نییە.”
(مونیرە عەبدولعەزیز) ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی لەپەیجی تایبهتی خۆی لە تۆڕی كۆمهڵایهتی فەیس بووك روونكردنەوەیەكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا تیشكی خستۆتە سەر ڕێككەوتنی نێوان بزووتنەوەی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامی و رایگەیاندووە.” ئەوە لەدژی هیچ كەس و لایەنێك نییە، بەڵكو بۆ ڕێكخستنی كاری ئیسلامی و پتەوتر كردنی پەیوەندی و یەكڕیزی و هاوهەڵوێستییە.
دەقی ڕوونكردنەوەكە …
ڕێككەوتنی نێوان بزووتنەوەی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامی بۆ ڕێكخستنی كاری ئیسلامی و پتەوكردنی پەیوەندی و یەكڕیزی و هاوهەڵوێستی و یەك لیستییەو بۆ دژایەتی كردنی هیچ لایەنێك نیەو ئێمە وەكو بزووتنەوەی ئیسلامی ڕق و قینمان بەرامبەر هیچ كەسێك نیەو هەموو ئەندام و ئەفرادەكانی كۆمەڵی ئیسلامی بەخوشك و برای ڕاستەقینەی خۆمان ئەزانین و پێشمان وایە بزووتنەوەی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی لە هەموو حزبەكانی تر لێك نزیكن و خاڵی هاوبەشیان زیاترە كە ئەویش مێژووی هاوبەش و خەباتی هاوبەشەو هەموو موسڵمانانمان خۆش دەوێت لە هەركوێیەكی دونیا بن و هەموومان تەواكەری یەكترین و ڕێز لەهەموو ئینسانێك دەگرین بەپێی ئینسانیەتی خۆیی و پێمان خۆشە ماف و كەرامەتی هەموو ئینسانێك پارێزراو بێت.
بۆیە داوا لەهەموو ئەندامە بەڕێزەكانمان و خوشك و براكانم دەكەم خەریكی بڵاو كردنەوەی شتی چاك و بەسوودبن و خۆیان بەشتی لاوەكی و شەڕە قسە خەریك نەكەن.