چواره‌م تانكی سوپای تورك ته‌قێندرایه‌وه و به‌رگری به‌رده‌وامه
له درێژه‌ی شهر و پێكدادانه‌كانی سوپای تورك و به‌رگری قاره‌مانانه‌ی شه‌ڕڤانان له عفرین رۆژئاوای كوردستان، له ئێستادا چواره‌مین تانكی زریپۆشی سوپای تورك ته‌قێندرایه‌وه.”
له‌و باره‌وه،ناوەندی میدیای هێزەكانی دیموكرات سوریا رایگەیاندوه.” شەوی رابردوو شەڕڤانانی هەدەسە لە عەفرین تانكێكی تری سوپای توركیان تەقاندۆتەوە، كه ئه‌مه به چواره‌مین تانك داده‌نرێت كه له هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر شاری عفرین تێكشكاوه و ته‌قێندراوه‌ته‌وه.”
هێزەكانی سوریای دیموكرات لە سەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی عەفرینەوە تاكو ئێستا چوار تانكی سوپای توركیایان تێكشاندووەو شەوی ڕابردووش لە میحوەری گوندی عەمارا لە ناوچەی ڕاجۆی عەفرین لەگەڵ توركیا بەشەڕهاتوون، ئه‌مه له كاتێكدایه كه پێشتر هێزەكانی دیموكراتی سوریا هۆشداری ئەوەیان دابوو كە ئەگەر هێرشەكانی توركیا بۆ سەر باكووری سوریا بەردەوام بێت، وەڵامی پێویست دەدەنەوە.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” له ئێستاشدا له چه‌ندین لاوه شه‌ڕی سه‌خت هه‌یه و سوپای تورك له‌زۆرێك قۆلهكانهوه تێكشكێندراون، به‌ڵام تورك به تۆپ و فرۆكه ناوچه‌كه بۆردومان ده‌كات و به‌و هۆیه‌وه ده‌یان منداڵی بێ‌تاوان و خانه‌واده شه‌هید بوون و به سه‌دان هه‌زار كه‌س ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره بوون، به‌ڵام عفرین نه‌كه‌وتووه و به‌رگری به‌رده‌وامه.”