په‌یوه‌ندی نیمار و ریال خه‌ریكه‌ ده‌پچڕێت به‌هۆی ئه‌م یانه‌ ئینگلیزیه‌وه‌

په‌یوه‌ندیكردنی نیمار داسێلڤای به‌رازیلی به‌ یانه‌ی ریال مه‌درید، كێشه‌ی تێده‌كه‌وێت به‌هۆی هاتنه‌ سه‌ر هێلی یانه‌ی مانجسته‌ر سیتی ئینگلیزی بۆ كڕینی ئه‌و یاریزانه‌.”

له‌و باره‌وه‌ رۆژنامەیەكی ئینگلیزی بڵاوی كردۆته‌وه‌.” كه‌ بەشێوەیەكی ناچاری رێگە لەنێوان نیمار و ریال مەدرید دەگیرێت و ئەگەر هەیە نزیكبوونەوەكەیان شكست بهێنێت، بۆیه‌ رۆژنامەی (مانچستەر ئیڤینینگ نیوز) رایگه‌یاندوه‌.” كه‌ یانەی مانچستەر سیتی هاتۆتە سەرهێڵ بۆ گواستنەوەی نیماری بەرازیلی كە ئێستا لەریزی یانەی پاریس سان جێرمان یاری دەكات”.

به‌پێی زانیاری هه‌واڵه‌كه‌ بێت” نیمار ئارەزوو دەكات لەژێر سەرپەرشتی گواردیۆلا یاری بكات ، بۆیە ئەم نزیكبوونەوەی یانەی مانچستەر سیتی قبوڵ دەكات”.

رۆژنامە ئینگلیزییەكە ئەوەیشی باسكردووه‌.” كه‌ نیماری تەمەن (25) ساڵان لەگەڵ ریال مەدرید لەگفتوگۆی بەردەوام بووە بۆ ئەوەی لەكۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە تیپەكە بكات ، بەڵام بەهۆی ئەم نزیكبوونەوەیەی سیتی ئەگەر هەیە پەیوەندییەكەیان لەگەڵ بەرپرسانی شاهانە بپچرێت”.

Back to top button