ریال مهدرید یارییهكی قورسی له پێشه و پێویسته براوه بێت
ریال مهدردی له ئهركێكی قورسدا له گەڕی (21)ــی خولی یانەكانی ئیسپانیارووبهڕووی یانهی ڤالانسیا دهبێتهوه تهنها بردنهوهش تیماری دهردی دهكات.”
بڕیار ئهمڕۆ شهممه 27/1/@018 یارییەكە كاتژمێر (6:15) ئێوارە بەكاتی هەولێر لەیاریگای (میستایا) لەشاری ڤالانسیا بەرێوەدەچێت”.
ریال مەدرید لە ئاستی ناوخۆیی یەكێك لە خراپترین وەرزەكان پێشكەش دەكات ، لە جامی شای ئیسپانیا لەسەر دەستی یانەی لیگانێس دوورخرایەوە ، لەسەر ئاستی خولی ئیسپانیش پلەی چوارەمی گرتووە و بەجیاوازی (19) خاڵ لەدوای یانەی بەرشلۆنە دێت”.
ئەم یارییە یەكێك دەبێت لەیارییە چارەنووسسازەكان بۆ زێدانی راهێنەر ، بەبروای رۆژنامەكانی ئیسپانیا لەكاتی هاتنە دەرەوە لەیاریگا بەبێ سەركەوتن ، داهاتووی راهێنەرەكە دەخاتە مەترسییەوە”.
پێكهاتەی ریاڵ مەدرید:
گۆڵپارێز: ناڤاس
بەرگری: کارڤاخال، ڤاران، ناچۆ، مارسێلۆ
ناوەند: کرۆس، کاسێمێرۆ، مۆدریچ
هێرشبەران: بەیڵ، بنزیمە، رۆناڵدۆ
پێکهاتەی ڤالنسیا:
گۆڵپارێز: نیتۆ
بەرگری:کۆکلین، گایا، گارای، مۆنتۆیا
ناوەند:گۆییدس، ماکسیمۆڤیچ، پارێخۆ، پێرێرا
هێرشبەران: مینا، رۆدریگۆ.