بۆچی كۆمەڵی ئیسلامی لە عەبدولرحمان سدیق بێزارە

رێكان سەباح
ئایا ئەوەی كۆمەڵی ئیسلامی دەیكات بەرگریە لە دین یان بەرگریە لە گەوجاندنی خەڵك لەسەر رێبازێكی هەڵەی ئاینی؟؟
دیقەت بدەین لە سەرنجەكانی كۆمەڵی ئیسلامی كە لەرێگای مەلای سەر بەحزبەكەی دەیخاتە روو…
هێرش دەكاتە سەر قسەكانی عەبدولرحمان سدیق لە دوو خاڵدا
یەكەم : كە گوتی حۆری بوونی نیە !!
دووەم: هێرشی دەكاتە سەر تەنها لەبەر ئەوەی گوتی نابێت لەخوا بترسین!!
ئەم دوو سەرنجەی كۆمەڵی ئیسلامی چیمان بۆ شی دەكاتەوە؟ ئایا قسەكانی عەبدولرحمان سدیق چیە؟؟
عەبدولرحمان سدیق دەلێت، حۆری بوونی نیە، ئەو حۆریە خزێنراوتە ناو دین، لەشوێنێكیش دەلێت نابێت لەخوا بترسین دەبێت خوامان خۆش بوێت!!
سەبارەی بە سەرەنجی یەكەمی كۆمەڵ لەسەر قسەكانی عەبدولرحمان سدیق خۆی لەو ئامانجە شارەوانە دا حەشار داوە،
كاتێك عەبدولرحمان سدیق دەلێت خۆری نیە، وەڵامی پرسیارێك دەداتەوە كە ئایا ژن لە بەهەشتدا شوێنی كوێیە؟ ئەگەر حۆری بوونی هەبێت، بەپێ ئەو عەقلیەتە بێت كە دەلێت حۆری بوونی هەیە، كەوایە ژن نابێت بژیتەوە، چونكە شوێنی نیە لە بەهەشت، وە هەروەها ئەگەر ئەو قسەیە راست بێت كە دەلێت حۆری بوونی هەیە كەوایە دەبێت ئەوهاش لێكبدرێتەوە كە وەك عەبدولرحمان سدیق دەلێت، مامەڵەكە بەم شێوەیە كەوایە خودا دەلێت تۆ ئەو شتانەم بۆ بكە من 70 ژنت دەدەمێ ئایا ئەمە یانی چی؟؟ ئایا ئەمە سوكایەتی نیە بەخوا؟؟ بەڵام لێرەدا پرسیارەكە ئەوەیە ئەگەر 70 حۆڕی بوونی هەبێت كەوایە ژن پێویست دەكات بژیتەوە لە رۆژی دوای ؟؟
ئایا هێرشی كۆمەڵی ئیسلامی بۆ سەر ئەو قسانەی عەبدولرحمان سدیق چی تێدا مەلاس دراوە بەتایبەتی لەسەر بابەتی 70 حۆری ؟؟
بنەمای هاتنی حۆڕی بۆ ئاراستە كردنی خەڵك بوو بۆ شەڕ كردن لەپێناوی بەرژەوەندی گروپی سیاسی و ئامانجی شەخسی، بەنموونە داعش و شەری گروپە تووندرەوەكان، هەندێك حزبی ئیسلامی پشت بەو حۆریە دەبەستێت، چونكە ئەگەر حۆری فەشەڵ بێنێت، گروپی ئیسلامی سیاسی و تووندرەوەكان، ناتوانن خەڵك بگەوجێنن و ئاراستەی مردنیان بكە لەپێناوی بەرژەوەندیەكانیان، كەوایە گەورەترین كێشەی ئەوان ئەوەیە ئەگەر ئەو حۆریە فەشەڵ بێنێت ئەوە ناتوانن چیتر بەكوشتندان و ئاراستەی تووندوو تیژی داعش ئاسایان بكەن،یان بۆیان بچێتە سەر، چونكە 70 حۆریەكە چاوەرێیان ناكات، كە ئاراستەی سەرەكی بووە لەتاودانی تووندوو تیژی.
لەبارەی ترس لەخودا، ئەوەی عەبدولرحمان سدیق دەلێت نابێت لەخوا بترسین چونكە خوا ترسێنەر نیە، دەلێت خوامان دەبێت خۆش بوێت و لەپێناوی خۆشەویستی خودا دا دەبێت كاری راست ئەنجام بدەین و دوور كەوینەوە لە خراپە، بۆچی بەڵایی كۆمەڵی ئیسلامی ئەم تێروانینە مەترسیدارە و پەلامار دەدرێت بەكافر؟! چونكە ئەم تێروانینەی عەبدولرحمان سدیق كۆتای بە ترساندنی خەڵك دەهێنێت لەمەڕ بەكار هێنانی خەڵك لەژێر ناوی خوداو ئاین دا بۆ ئامانجی سیاسی، بەنموونە قسەكەی عەلی باپیر لە هەڵبژاردنەكانی رابردوو كە گوتی، ئەگەر دەنگ نەدەن بەمن لەسەر پردی سیرات رێتان لێدەگرم. یان ترساندنی خەڵك بە جەهەنەم و وێناكردنی خودا بە كورتی بەداعش ئاسا كە مرۆڤ دەسووتێنت و سەر دەبرێت و بەهەموو جۆڕە تاوانی مەترسیدارەكان ، تۆمەت دەدەنە پاڵ خودا بەناوی جەهەنەم، ئەم ئامانجە تەنها بۆ بەرژەوەندی سیاسییە بۆ ئەوەی خەڵك لەناو ترسێكدا رابێنن هەركات بیانەوێت بۆ ئامانجی خۆیان لەژێر ناوی ئەو ترسە ئاراستە بكەن. چونكە دیدگای ئەو حزبە ئیسلامیانە شەرعیەت دانە بەخۆیان وەك نوێنەری خودا لەسەر زەوی هەر كەس لە دەرەوەی ئەوان خودا پەرستی بكات و لەژێر شەرعیەتی ئەوان نەبێت لادەرە، نموونەش زۆرە بۆ سەڵماندی ئەو قسانە، واتا تا ئەندام و هاوداری ئیسلامی سیاسی نەبیت شەرعیەتی خودا پەرستیت نیە و لادەری..
ئێستا بۆمان زۆر روونە كە شینەكەی مەلاكانی كۆمەڵی ئیسلامی بۆ ئیسلام نیە… بۆ مەبەستی رێش درێژكردنەكەیە…

Back to top button