گیراوه‌یه‌كی سروشتی بۆ دابه‌زاندنی چه‌وری ورگ زۆر سود به‌خشه‌

له‌ ئێستادا قه‌ڵه‌وی یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌ مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر نه‌مانی ژیانی مرۆڤ و ئه‌گه‌ری تووشبونی مرۆڤ به‌ چه‌ندین نه‌خۆشی مه‌ترسیدار زیاتر ده‌كات و پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك خۆیان بپاریزن له‌و باره‌وه‌.”

قەڵەوی ئەو نەخۆشیەی بەشێکی زۆری مرۆڤەکان پێوەی دەناڵێنن، توێژینەوەکانیش جەخت لەوە دەکەنەوە کە ڕێژەی قەڵەوی ڕۆژانە لەبەرزبوونەوەدایە، هەرچەندە دڵەڕاوکێ خەم کاریگەری هەیە و دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش و کردنەوەی ئارەزووی خواردن بۆ خۆراکی ناتەندروست بەڵام قەڵەوی زۆرجار خۆی لەخۆیدا هۆکارێکە بۆ بێزاری و خەمۆکی، چونکە کاتێک لە ئاوێنەدا سەیری لەشولاری دەکات بێتاقەت دەبێت.

بەڵام هیچ کێشەیەک بێ چارەسەر نیە ئەگەر هەوڵدانی لەگەڵ بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كرداری هه‌رس خێرا بكه‌یت، هه‌وڵبده‌یت بۆ توانه‌وه‌ی چه‌وری له‌شت به‌تایبه‌تی ورگ، پێویستە وەرزش بکەیت و خواردنی تەندروست بخۆیت لەهەمانکاتدا خواردنەوەی هەندێک گیراوەی سروشتی ڕێگایەکی باشترە و هاوکاریت دەکات خێراتر کێشت دابەزێنیت.

كوپێك ئاوی شله‌تێن و سێ كه‌وچكی گه‌وره‌ ئاوی لیمۆ له‌گه‌ڵ كه‌وچكێكی بچوك سركه‌ی سێو تێکەڵ بکە، پاشان كه‌وچكێكی بچوك هه‌نگوین و كه‌مێك زه‌نجه‌فیلی هارراو یان وشكه‌ی تێبکە، ئەم گیراوەیە به‌یانیان پێش نان به‌ گەدەی خاڵی بخۆره‌وه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌ بێزاری كرد ئه‌وه‌ به‌هۆی سركه‌كه‌وه‌یه‌ ده‌توانیت لایبه‌ریت ئه‌گه‌ریش بێزار نه‌بوویت ئاسای بیخۆره‌وه‌، ئەم تاقیکردنەوەیە ئه‌نجامێكی باشی ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بیت بۆ ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ری، ده‌بینیت ورده‌ ورده‌ له‌ چه‌وری ورگ رزگار ده‌بێت و لەهەمانکاتدا بەرگری لەشت بەهێزدەکات.

Back to top button