یه‌كێتی ناتوانێت بریار له به‌ستنی رۆژی كۆنگره بدات

جارێكی تر كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دواخرا سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌لێت به‌هۆی ناكۆكی نێوان باڵه‌كانی یه‌كێتی، بۆیه یه‌كێتی ناتوانێت بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر بەستنی کۆنگرە و بەشداریکردنی ئەو حزبە لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و عێراق بدات”.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه دواخرابوو بۆ ئه‌مرۆ، جارێكی تر دواخرایه‌وه، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، رایده‌گه‌ێنێت”بڕیار بوو ئەمڕۆ کاتژمێر 10ی بەیانی، ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆبێتەوە و بڕیاری کۆتایی لەسەر بەستنی کۆنگرە و ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و عێراق بدات، بەڵام بەھۆی ڕێکنەکەوتنی بەشێک لەسەرکردەکانی یەکێتی، کۆبوونەوەکە بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ دواخراوه، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”دواخستنی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، یەکێتی بەھۆی کێشە ناوخۆییەکانەوە ناتوانێ ھیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدات”.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیه‌ی یه‌كێتی ئاشكراشی ده‌كات”بەشێکی زۆری سەرکردەکانی یەکێتی داوای بەستنی کۆنگرە دەکەن، بێگومان تائێستاش ھەمووان ڕازین بەوەی کە یەکێتی لەسەرەتایی مانگی ئازاری ئەمساڵ کۆنگرە بەستێت، بەڵام ئەگەر ھەوڵێک بۆ دواخستنی کۆنگرە بدرێت، ئەوا ئەندامانی سەرکردایەتی، ئاگاداری دواخستنی کۆنگرە نین، ئەوەی ئاشکرا کرد کە گرووپی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر بەهۆی شکستهێنانی هەوڵەکانی بۆ پەراوێزخستنی سەرکردە سەربەخۆخوازەکانی نێو یەکێتی، بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدات ئاستەنگ لەبەردەم ئەنجامدانی کۆنگرەی یەکێتی دروست بکات”.