جارێكی تریش مزایه‌ده چیه‌كان، خۆپێشاندان بۆ عه‌فرین ده‌كه‌ن خورماتوو و كه‌ركووكیش له‌ته‌كیان نابینن
جارێكی تر گروپه مزایه‌ده چیه‌كانی شاری سلێمانی ده‌ستیان كردووه به هه‌ڵمه‌تی پشگیری كردن له شاری عه‌فرین و له‌ژێرناوی خۆپێشاندانی گه‌وره بۆ پشگیری شاری عه‌فرین، ئه‌مه‌ش بۆته جێگای پێكه‌نینی خه‌ڵك له تۆڕه كۆمه‌ڵاتیه‌كان، توانجی ئه‌وه ده‌ده‌ن، كه خۆپێشاندانێكی بچو‌وكیش بۆ كه‌ركووك و خورماتوو بكه‌ن”.
چه‌ند كه‌سێك كه به‌گروپی كه‌مپین چیی ناویان ده‌برێت، له شاری سلێمانی، به‌ناوی پشگیری له عه‌فرین بریاریانداوه خۆپێشاندانی گه‌وره بكه‌ن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه چاودێرانی سیاسی ئه‌و دۆخه‌ی عه‌فرین به خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌زانن، ده‌لێـ” ئه‌وه‌ی له عه‌فرین روویداوه یه‌ك پیلانگێریه دژی كورد ئه‌م پیلانگێریه‌ش له كه‌ركووك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا به هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بووه، ئه‌م پیلانگێریه ئێستاش به‌رده‌وامه، ئه‌و به‌ناو خۆپێشاندان و كه‌مپین و چه‌ندا ناوی تر ته‌نها بۆ چه‌واشه‌كاری خه‌ڵكه، چاولابردنی خه‌ڵك له‌سه‌ر كه‌ركووك و خورماتوو، مه‌گه‌ر نا به‌ڵایی ئه‌وانه‌وه، داگیركردنی هه‌موو كوردستان، نرخێكی نیه، چونكه له‌پاش كه‌ركووك هه‌ر ئه‌و مه‌به‌سته بینرا”.
پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئاواره بوونی 250 هه‌زار كه‌س، له خورماتوو و كه‌ركووك، ته‌عریب له هه‌موو ناوچه كوردستانیه‌كانی داگیركراودا ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام یه‌ك گروپ و كه‌مپین چی نه‌بوو، بێت كه‌مپین یان قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر كه‌ركووك بكات، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه، له میدیاكان هه‌وڵی چه‌واشه‌كاری خه‌ڵكیان ده‌دا، هه‌واڵی به‌په‌له‌یان بڵاو ده‌كرده‌وه، كه حشدی شه‌عبی ” هه‌ولێر و پێشخابووری گرتووه”.