توركیا: ئه‌مریكا به‌ڵێنی پێداوین كه چیتر چه‌ك به یه‌په‌گه نه‌دات
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی فه‌رمی سه‌ربه‌حكومه‌تی توركیا رایده‌گه‌ێنێت، ئەمریكا بەڵێنی بە توركیاداوە چیدیكه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی نه‌داته یه‌په‌گه”.
ئاژانسه‌كه‌ی ئه‌نادۆڵ له زاری گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا گواستوویه‌تیه‌وه، كه په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌نێوان، ئیبراهیم كالن و ژه‌نه‌راڵ هێربێرت ماكماسته‌ر راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مركیا ئه‌نجام داوه و له‌و په‌یوه‌ندییه‌شدا ماكماسته‌ر به‌ڵێنیداوه كه ئه‌مریكا چیدیكه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) پڕچه‌ك نه‌كات”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تی كۆمار توركیا ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه”ماكماسته‌ر رایگه‌یاندووه، ئه‌وان له نیگه‌رانییه‌كانی توركیا تایبه‌ت به ئاسایشی سه‌ر سنووره‌كانیان تێده‌گه‌ن و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن به‌رده‌وام له هه‌ماهه‌نگیدابن له‌گه‌ڵ توركیا بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ناتێگه‌یشتنێك و ناروونییه‌ك له‌نێوانیاندا روونه‌دات”.
هه‌ر ئه‌مرۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ” مه‌ولود چاوشئۆغلۆ له لێدوانێكی دا رایگه‌یاندووه”داوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكای لەشاری منبج لەرۆژئاوای كوردستان كرد ده‌شلێـ”پێویستە سوپای ئەمریكا بە پەلە لەشاری منبەج بكشێنەوە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” دەبێت ئەمریكا دەست بەهەنگاوی جددیش بكات، بۆ راگرتنی هاوكارییە سەربازییەكانی بۆ یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە.