ئه‌نه‌كه‌سێ: یه‌ك چه‌كدارمان له‌سه‌ر خاكی توركیا و سوریا نیه، ئه‌م هه‌واڵه درۆیه
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له‌سوریا” ئه‌نه‌كه‌سێ” هه‌واڵكی راگه‌یاندنه‌كانی په‌یه‌ده به‌تووندی ره‌د ده‌كاته‌وه و رایدهگهێنێت، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی په‌یه‌ده، خزمه‌ت بهیهكرێزی گه‌لی كوردستان ناكات، له‌م كاته ناسكه دا، ده‌شلێـ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئێمه به‌شداری ئۆپراسیۆنی سه‌ر عه‌فرین نه‌بووینه، خه‌ڵكی عه‌فرین به‌شێكه له جه‌سته‌ی ئه‌نه‌كه‌سێ”.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نه‌كه‌سێ” له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، له‌باره‌ی هه‌واڵی میدیاكانی په‌یه‌ده، گوایه ئه‌نه‌كه‌سێ به‌شداری له ئۆپراسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، ئه‌نه‌كه‌سێ ده‌لێـ” جگه له‌وه‌ی به‌تووندی ئه‌م هه‌واڵه ره‌د ده‌كه‌ینه‌وه، پێشمان وایه له‌م كاته هه‌ستیاره داگیركاریه‌ی توركیادا، ئه‌و هه‌واڵانه خزمه‌ت به‌دۆخه‌كه ناكات، ده‌شلێـ” ئێمه یه‌ك چه‌كدارمان نه له سوریا نه له توركیا هه‌یه، هیچ چهكدارێكیش سه‌ر به‌ئێمه به‌شداری ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی نه‌كردووه”.
نووسینگەی راگەیاندنی (ئەنەکەسە) لە بەیاننامەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ماوەیەکە میدیاکانی نزیك لە پەیەدە هەواڵی ناڕاست لەسەر ئەنەکەسە بڵاودەکەنەوە و ئاماژەیان بەوە کردووە گروپێک لە چەکدارانی ئەنەکەسە هاوشانی هێزەکانی تورکیا بەشداریان لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر عەفرین کردووە، ئەنەکەسە وێڕای رەتکردنەوەی ئەم هەواڵە دەڵێ، هیچ کەسێکی سەر بە هێزەکانیان بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر عەفرین نەکردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەوان هیچ چەکدارێکیان لەسەر خاکی سووریا و تورکیا نییە و ئەو جۆرە هەواڵانەی پەیەدە تەنها خزمەت بە دووژمنانی گەلی کورد دەکات.