ئێران : ئێمە دژی هەركوردێكین لەهەرشوێنێكی ئەو جیهانە بوونی هەبێت
خواكوڕك
جێگرى وهزيرى دهرهوهى ئێران حوسێن جابر ئهنسارى رايگهياند، سیاسەتی كۆماری ئیسلامی ئێران دژی هەركوردێك دەبێت كە بۆ دەوڵەتی كوردستان خەبات بكات لەهەر شوێنێكی ئەو دونیایە دابێت، چونكە ئێمە نامانەوێت لەهیچ دەوڵەتێك كە كوردی تێدایە ئەو دەوڵەتە دابەش بكرێت.
حوسێن جابر دەشلێت ئێران لەهەموو ناوەندەكانی دونیا دژایەتی دروست كردنی دەوڵەت دەكات لەهەر شوێنێكی ئەو جیهانە بێت كە بیانەوێت دەوڵەت دروست بكەن و دەوڵەتەكان هەڵوەشێنەوە،
هەروەها جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەشلێت پێویستە وەك ئێران مافی كورد بدرێت، بەڵام بەهیچ شێوەیەك رێگا نادەین ئەو دەوڵەتانە دابەش بكرێت كە كوردی تێدایە.