ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنی ڕسوماتی تاپۆكردنی خانوبه‌ره له سلێمانی
به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری خانوبه‌ره له‌سلێمانی ڕونكردنهوه سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنی شێوازی ڕسوماتی تایبه‌ت به‌تاپۆكردنی خانوبه‌ره‌و موڵك و زه‌وی و زار له‌مساڵدا ده‌دات، ڕاشیدهگهیهنێت، “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بڕیاری زیادكردنی ئه‌و ڕسوماته نه‌دراوه جگه‌له‌وه‌ش ئه‌و ڕسوماتانه‌ی كه زیادكراوه خانوبه‌ره‌و موڵكداریی ناگرێته‌وه”.
(جوان فازڵ) به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری خانوبه‌ره‌ی یه‌كی سلێمانی له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: “وه‌رگرتنی ڕسوماتی تایبه‌ت به‌تاپۆكردنی خانوبه‌ره‌و موڵكداریی بڕه‌كه‌ی له3%یه كه به‌گوێره‌ی به‌های موڵكه‌كه یاخود زه‌ویه‌كه وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته تاپۆبێت و ژماره‌ی هه‌بێت”.
هه‌روه‌ها ( جوان فازڵ ) ڕاشیگه‌یاند:”تائێستا بڕیاری زیادكردنی ئه‌و ڕسوماته نه‌دراوه كه تایبه‌ته به‌تاپۆكردنی خانوبه‌ره‌و جگه‌له‌وه‌ش ئه‌و یاسایه‌ی پێشتر بۆ تاپۆكردنی موڵكداری ده‌ركراوه ڕێژه‌ی له3%یه‌و هیچ گۆڕانكاریه‌كی تێدانه‌كراوه، جگه‌له‌وه‌ش چه‌ند ڕسوماتێكی حكومه‌ت پێشتر زیادكرابوو، به‌ڵام ڕسوماتی تاپۆ ناگرێته‌وه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری خانوبه‌ره ئه‌وه‌شی باسكرد، “ئه‌گه‌ر خاوه‌نی موڵكه‌كه چه‌ندجار هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی موڵكه‌ی بدات، به‌گوێره‌ی ڕوبه‌ری زه‌ویه‌كه‌ی به‌های له3%ی زه‌ویه‌كه پاره‌ی ڕسومات له‌خاوه‌نی زه‌ویه‌كه وه‌رده‌گیرێت و هه‌مان یاسای پێشتر بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و ڕسوماته كاری پێده‌كرێت “زیادكردنی ئه‌و ڕسوماتانه‌ی ده‌ركراون ڕسوماتی تایبه‌ت بهموڵكداری ناگرێته‌وه‌و گۆڕانگاریی له‌ڕێژه‌ی ڕسوماتی تاپۆكردنیش ناكرێت”.